شه‌وی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو مینی چێنراو له پارێزگای دیاله سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی فیدڕاڵی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله به ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه له ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی عه‌باره به دووری پازده كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاری به‌عقوبه دوو مینی چێنراو به كاروانی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا ئه‌فسه‌رێك و دوو پۆلیسی فیدڕاڵی به سه‌ختی بریندار بوون و زیانی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌كان له جۆری هه‌مه‌ڕ كه‌وتووه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكردووه مینه چێنراوه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تیرۆرستی داعشه‌وه دانراونه‌ته‌وه و به‌ر له كرده تیرۆرستییهكهش به گوله‌ی قه‌ناس ئامێری چاودێری ئه‌و ناوچه‌یان پێكاندووه تا به ئاسانی و به بێ چاودێری هێزه ئه‌منییه‌كان كرده تیرۆرستییهكهیان ئه‌نجامبده‌ن.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو شانه نووستووه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری چیای حه‌مرینه‌وه دزه‌یان كردۆته نێو گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌باره و ئه‌بو سه‌یدا و ئه‌و ناوچانه به به‌رده‌وام كرده‌ی تیرۆرستی لێ ئه‌نجامده‌درێت و هێزه ئه‌منییه‌كانیش توانای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی ئه‌و شوێنانه‌ی نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.