یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سیاسی، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد حیزبوڵڵای لوبنانی به رێكخراوێكی تیرۆرستی بناسێنێت .
ده‌یڤید هه‌یل یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بۆ كاروباری سیاسی، له وتارێكیدا له دووهه‌مین كۆنفرانسی پشتگیری گه‌لی لوبنان كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو گوتی: كاریگه‌ری حیزبوڵڵا بووه‌ته هۆی زیادبوونی ناسه‌قامگیری له لوبنان، ئاماژه‌ی به‌وشدا، حیزبوڵڵا به وه‌كاله‌ت شه‌ری ئێران له ناوچه‌كه ده‌كات له سوریا تا یه‌مه‌ن.
ده‌یڤید هه‌یل جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، گوتیشی پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و حزبه به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
هه‌یل ستایشی فهرنساشی كرد و داوای كرد په‌له بكه‌ن له گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ لوبنان و هاوڵاتیانی لوبنانی و ڕه‌خنه‌ی تۆندشی له جموجۆڵی هێواشی به‌رپرسانی له‌بنان گرت له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگارییه‌كان و كێشه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی له وتاره‌كه‌یدا گوتی، پێویسته حكۆمهتێك پێكبهێنرێت توانای ئه‌نجامدانی چاكسازی هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له‌و بابه‌ته‌دا یارمه‌تی بدات و راسته‌وخۆ هاوكاری پێشكه‌ش به لوبنانیه‌كان بكرێت.
هه‌یل پێشیوایه هه‌ر یارمه‌تیدانێكی لوبنان له ئاینده‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئهرۆك و رۆڵی لوبنانییه‌كان له ئه‌نجامدانی چاكسازیی ئابووریی پێویست و رێزگرتن له خواستی خه‌ڵك بۆ شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه و ره‌خساندنی هه‌لی ئابووری بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.