Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:39

لە کۆیە پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەند سەردار ئەحمەد لادرا

هونەرمەند سەردار ئەحمەد یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە
کوردستان TV
100%

وەک ڕێزگرتنێک لەو خزمەت و ڕۆڵەی ھونەرمەندی کۆچکردوو سەردار ئەحمەد بە ھونەری کوردی و شاری کۆیەی کردووە،لە ڕێوڕەسمێکدا  به‌ئاماده‌بوونی ژمارەیەک ھونەرمەند و نووسەری شارەکە، پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەندی کۆچکردوو سەردار ئەحمەد لادرا.

هه‌ربه‌م بۆنه‌ییه‌وه‌ کتێبیکی تایبەت لەسەر ژیان و بەرھەمە مۆسیقییەکانی ھورنەمەندی کۆچکردوو سەردار ئەحمەد و ئەو بابەتانەی لەبارەیەوە نووسراون، بڵاو کرایەوە، وةکۆمەڵێک وێنەی ھونەرمەندی کۆچکردوو خرانە ڕوو کە خزمەت و کاری ئەو ھونەرمەندەیان پیشان دەدا.

 
هونەرمەند سەردار ئەحمەد یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە و ئاوازی بۆ زۆر لە بەرھەمی ھونەرمەندانی كورد داناوە و خاوەن چەندین پارچە مۆسیقای ڕەسەنی کوردییە، یەکێك لە بەناوبانگترینیان پارچە موسیقای "زۆزانە".


هونەرمەند سەردار ئەحمەد، ڕێکەوتی 17/3/2019 بەھۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد. 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.