له ڕاپۆرتێكی مهیدانی پهیامنێری كوردستان تیڤی، فەرمان عەلی لهگهڵ هاووڵاتیانی سلێمانی ئهنجامیداوه رایانگهیاند: به ئامانجی سیاسی بە ناوی دەڕبرینی ڕای ئازاد، ئێمه دهكهنه ئامانج، دهشڵێن ژیانیان له خهڵكی ئهم شاره تێكداوه.
محمد عبدالرحمان کاسبکارێکی سلێمانیە تەمەنی شەست ساڵەو لە جادەی مەولەوی دوکاندارە دەڵێت: ئەوانەی گەنج و هەرزەکارانی ئێمە بە ناوی نەبوونی موچە و خۆش گوزەرانی هان دەدەن بۆ خۆپیشاندان وەڵاهی ئەگەر ئەوان حکومدار بن ئەوەی هەشمانە لێمان دەسەنن.
گەزیزەخان ئافرەتێکی بەساڵاچوو هاوکات تەمەنێک حوکم و دەوڵەتداری جیا جیای بینیوە بە کوردستان تی ڤی راگهیاند: ڕۆڵە جیلی ئێستا کە ناویان ناوە زێڕین بەس بۆ یەک ڕۆژ سەردەمی بەعسیان بینیبا ئەنجا دەیان زانی ژیان چییە و بۆ ئەمڕۆتان دەگریان، هاوکات گوتیشی: من لە ڕێگەی ئێوەوە داوام لە خودی سەرۆک مسعود بارزانیە ئەگەر سلێمانیش بە شاروو مەوتەنی خۆتان دەزانن چیتر ڕێگە مەدەن ژیانمان لێ تاڵ بکەن خۆتان بە خاوەنمان بزانن، ئەوەی لێرە دەکرێت تەنها بۆ مەرامی سیاسیە.
مامۆستا کامەران لە سەرچنار مامۆستایەو گوتی: من ساڵانی ڕابردوو یەک دوو جار هاتم بۆ خۆ پیشاندان، بەڵام ئەوەی من دەزانم ڕەنگە هەرزەکارێکی داماو نەیزانێت، ئەمە بە تەنها چەند کەسێکی تێک دەرن دەیانەوێت بە ناوی ژیان گۆڕین خەڵکی دەورژێنن، بۆ سهر شهقام.
هاووڵاتی نوری فهرهج دوكاندارێكی شهقامی مهولهوی شاری سلێمانی رایگهیاند: ئهوهی ئهو خۆپشاندانهیان رێكخستووه به رۆژ له حكوومهت بهشدارن، به شهویش له تهلهفزیۆنهكانی خۆیان قسهی گهوره دهكهن و وهكو ساڵی پار مهرامیانه كوری ههژار به كوشتن بدهن دواتریش حكوومهت تاوانبار بكهن.
ماوەی دوو ڕۆژە لە سلێمانی کۆمەڵێک بەرپرس و پەڕلەمانتار هانی ژمارەیەک گەنج و هەرزەکاریان داوا تا بێنە سەر شەقام بە ئامانجی دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی حکومەت و ڕووخاندنی، وەلێ بەشێکی زۆریش لە هاووڵاتیانی سلێمانی بەم کارە ناڕازین و لە ڕێگەی کوردستان تی ڤی یەوە داوا دەکەن کە داوا کردنی ماف بەم شێوەیە نییە، چونکە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت ئامانجێکی سیاسی بەرنامە بۆ داڕێژراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.