به سه‌دان كه‌س له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا گردبوونه‌وه پاش مانگێك دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان خێوه‌تی خۆپیشانده‌ره‌كانیان له گۆڕه‌پانه‌كه لابرد، ئه‌ویش بۆ پشتیوانیكردن له خۆپیشانده‌ران و مانگرتووانی گۆڕه‌پانی حه‌بووبی له شاری ناسرییه كه هه‌فته‌ی ڕابوردوو لایه‌نگرانی سه‌در هێرشیان كرده سه‌ریان و له ئاكامدا هه‌شت خۆپیشانده‌ر كوژران و نزیكه‌ی 90 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون وێرای ڕاوه‌دوونانی چالاكوانان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كانیان.
خۆپیشانده‌ره‌كان وێڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزێكی زۆری ئه‌منی چه‌ندان دروشمیان به‌رزكردبووه‌وه زۆربه‌یان دروشمی ماڵی عیراقی بوو، له وه‌ڵامی سه‌دردا كه له‌م دواییه‌دا داوای له لایه‌نه سیاسیه‌كانی شیعه كردبوو ماڵی شیعی نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌و یه‌ك بخه‌نه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه له قۆناغی دادێ پله‌و پایه‌ی گرنگ وه‌ربگرن.
خۆپیشانده‌ره‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی حه‌بووبی له ناسریه‌و خۆپیشانده‌رانی ئه‌و شاره ده‌ربری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.