وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ به‌شداری له دیداری مه‌نامه له به‌حرێن كرد و رایگه‌یاند، واشنتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، هاوکار و پشتیوان دەبێت بۆ پاشەکشەپێکردنی میلیشیا ئێرانییەکان و سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاریش بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران بەردەوام دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سیاسه‌تی ئه‌وپه‌ڕی فشارمان بۆ گۆشه‌گیركردنی ئێران په‌یڕه‌و كردووه و له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین. له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتی، رێککەوتنامەی ئەبراهام لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەستکەوتێکی دیکەی ئێمەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت کە لەئێستادا چەند وڵاتێکی دیکەش هەوڵ دەدەن بێنە ناو ئەو رێککەوتنە. پۆمپیۆ ئەوەشی خستەڕو، جەخت لەچارەسەرکردنی کێشەی وڵاتانی کەنداو لەنێوان قەتەر لەلایەک و سعودیە دەکەنەوە، هەروەها پێداگرن لەسەر بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکە و لەناو ئەو وڵاتانەشدا بۆ گەلی فەڵەستین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.