ڕیكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت جیهان خه‌ریكه كۆتایی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێنێت، هاوكات هوشداری ئه‌وه‌ی دا كه ڕه‌نگه نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی ڤاكسین و چاره‌سه‌رییه‌كانی دیكه ئاكامی قووڵی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی لێ بكه‌وێته‌وه.
له‌و بواره‌دا تیدرۆس ئه‌دهانۆم ڤیبریسۆس سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له جنێڤهوهو له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له وتارێكدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دووپاتی كرده‌وه كه تا دێت ڕووناكی له كۆتایی تونێله‌كه پرشنگدارتر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه هه‌موو ڤاكسین و چاره‌سه‌رییه‌كان دابه‌ش بكرێن به‌وه‌ی كاڵای گشتیی جیهانین نه‌ك كاڵای تایبه‌تی.
هاوكات ڕایگه‌یاند كه ئه‌نجوومه‌نێكی ئابووری نوێ بۆ ته‌ندروستیی به سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆر ماریانا مازوكاتۆ پێكهێنرا. گیبریسیۆس گوتی ناتوانین جیهانێك په‌سه‌ند بكه‌ین كه تێیدا ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزه‌كان له نۆره‌ی ده‌ستكه‌وتنی ڤاكسینه‌كاندا هه‌ژاران و په‌راوێزخراوه‌كان به‌ژێر پێوه بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.