ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، له ئه‌نجامی پێشبڕكێی نێوان دوو شۆفێر له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر دوو پاكهتفرۆشی شه‌قامه‌كه بوونه قوربانی.
له‌مباره‌یه‌وه هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەسەر شەقامی 60 مەتری لەبەرامبەر مزگەوتی سپی ئوتومبیلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو ی تایبەت بەهۆی پێشبرکێ کردن لەگەل ئوتومبیلێکی تر كۆنتڕۆڵی لەدەستدا لەپاش ئەوەی لەگەل ئوتومبێلەکە بەر یەک کەوتن وەلەئەنجامی ڕووداوەکە بەپێ ی زانیاریە سەرەتاییەکان دووکەس کەلەسەر شۆستە بون وجگەرە فرۆشن گیانیان لەدەستداوە وەکەسێکیش برینداربوە وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتۆتەوە
ڕاشیگه‌یاندووه: ئەوەش کۆتایی پێشبرکێ لەشەقامەکان، كه به‌داخه‌وه كلتورێكی سه‌قه‌ته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: شوفێری بی ئێم بەهۆی سەرەڕۆیی دووکەسی کووشتوە کەسێکیشی بریندار کردووە و کەچی زوو خزم وکەس دۆستانی کە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە تابلۆی سەیارەکەیان نوشتاندەوە نەوەک سبەی کەسەیارەکە دەفرۆشنەوە لەنرخی کەم بکات.
ڕاشیگه‌یاندووه: وادیارە خوێنی ئەو کەسانەی ڕژاوە قیمەتی کەمترە لەسەیارەکە لای ئەمجۆرە کەسانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.