سەرکردەی ئۆپڕاسیۆنی کەرتی ڕۆژهەڵاتی ئەنباری ( حەشدی شەعبی ) ئەمڕۆ بڕیای ڕاگرتنی بەڕێوەبەری فەرمانگهی کەرت عەلی جەواد ئەلموزەفەری دەرکرد .
ئهمڕۆ ( حەشد) بڕیاریدا (عەلی جەواد ئەلموزەفەر )بدرێتە لێژنەی لێکۆڵینەوە دوای ئاراستەی ئیهانەکردن بۆ یەکێك له ئەفسەرانی سوپای عیڕاقی .
سەرچاوەیەك لەسەر زاری تاهیر خاقانی سەرکردەی ئۆپهراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی ئەنبار ڕایگەیاند: ئێمه ڕێگا نادەین بەهیچ شێوەیەك له شێوەکاندا هێزە ئەمنیەکانمانی سەر به هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دووچاری لێدان وئیهانەکردن ببنەوە.
ئەمەش ئەو بڕیاری لێکۆڵینەوە کاتانەدا هات که مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ هەینی بڕیاری ئەوەی دەکرد که لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم تۆمارە دەنگیە بۆ سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی له ئەنبار) دەربکرێت
لێژنەکەش له وەزارەتی بەرگری و و دەزگای هەواڵگری و ئەمنی ( حەشدی شەعبی) له ئۆپهڕاسیۆنە هاوبەشەکانی ڵێکۆڵینەوەی خێرا بەو تۆمارە دەنگیە پێك دێت که له تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆیەکی زۆری بەدوای خۆی هێناوە.
شایهین باسهئهم تۆمارە دەنگیە بریتیە له پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکی ئەرکانی ( حەشدی شەعبی) له ئۆپهڕاسیۆنەکانی ئەنبار به ناوی (عەمید ڕوکن زیا محەمەد) ، که ئاگاداری دەکاتەوە که پەیامەکەی بگەێنێتە سەرووی خۆی که سەرکردەی ئۆپڕسیۆنەکانه به ناوی (لیوا ڕوکن ناسڕ ئەلغەنام) ، سەرکردەی ئۆپڕاسیۆنەکانی ئەنبار له سوپای عێڕاقی ، له تۆمارە دەنگیەکەدا دەڵێ: ( حەشد) دەستی ئەو ئەو کەسەیه دەبڕێت ئەگەر بتوانێت وێنەی ( ئەبو مەهدی ئەلموهەندیس ) لاببات .
ئا/ فهرمان عهلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.