ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/12/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ئه‌ياد عه‌لاوى، ئه‌ميندارى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى ويفاقى نيشتمانيى عێراقى، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سوعاد عهلاويى خوشكيان، سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان، هيواى خواست يهزدانى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو، به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئه‌ياد عه‌لاوى سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاوبهشييان له پرسه و خهمياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.