بە گوێرەی راپۆرتی كۆمهڵهی مافی مرۆڤی ئێران، رۆژی پێنجشەممە 3ی 12ی 2020، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی بانە بە ناوی بێهزاد محەمەدی کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیان کوشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فیشەکی هێزەکانی سوپای پاسداران، سەری ئەو کاسبکارە کوردەی پێکاوە، ئەو کاسبکارە لە سنووری کافەچی شاری سەرباز کوژراوە.
هاوكات رۆژی هەینی رابردوو تر 27ی تشرینی دووهمی 2020، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سیامەک کەریمی، تەمەن 30 ساڵ، لە جادەی فوومەن بەرەو سەبزەوار لە پارێزگای خۆراسانی رەزەوی، بە دەستی هێزە ئهمنییهكانی ئێران کوژرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.