ئاژانسى هەواڵى فەرمى بەحرەین بڵاویکردەوە، دەستەى نیشتیمانى تەندروستى بهحرهین رەزامەندى نیشاندا بۆ بەکارهێنانى ئەو ڤاکسینەى کۆرۆنا کە لەلایەن کۆمپانیاکانى فایزەر و بۆینتیکى ئەڵمانیهوە بەرهەمهێنراوە.
ئاژانسهكه ڕایدهگهێنێت ڤاکسینەکە سەرەتا بەو کەسانە دەدرێت بەرگرى جەستەیان لاوازە یاخود نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە.
حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی بەرهەمهێنراوی هەردوو کۆمپانیای 'فایزەر' و 'بایۆنتێک' دەربڕی لە دژی پەتای کۆرۆنا.
بەحرەینیش دەبێتە دووەم وڵاتى جیهان و یەکەم وڵاتى عەرەبى کە ڤاکسینە كهپەسەند دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.