بنەماڵەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كۆچكردوی كەركووك لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویان كردهوه كهھەندێك كەس ناوی نەجمەدین كەریم بۆ دروستكردنی گرووپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت، "كۆچكردو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە.
ڕاشیدهگهیهنن كه داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو و ناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.
دەقی روونكردنەوەی بنەماڵەی نەجمەدین كەریم:
ماوەیەكە لێرە و لەوێ چاوپێکەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم یاخود ناو وناوبانگی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بۆ دروستکردنی گروپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت.
وەك بنەماڵەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی روون بکەینەوە، کە کۆچکردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە کە لە چاوپێکەوتنی میدیایی و دروستکردنی گروپ و رەوتی سیاسی ناو وناوبانگی دکتۆر بەکاردەهێنن.
هاوکات داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو وناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو وناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.
بنەماڵەی کۆچکردوو
دکتۆر نەجمەدین کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.