Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:03

یه‌که‌م نابینا له‌ ئاستی کوردستان بڕوانامه‌ی دکتۆرای وه‌رگرت !..

تێزی دكتۆراكه‌ بریتیه‌ له‌ : ( ڕۆڵی بگێڕه‌وه‌ له‌ ڕۆمانه‌كانی حیسام به‌رزنجی – دا)
کوردستان TV
100%

- ڕووداو و ڕۆژ و شانازییه‌كی مێژووییه‌، بۆیه‌، كه‌ تێلفۆنی بۆ كردم، بریارمدا بچم و به‌شداریی بكه‌م.

له‌ ڕۆژی جیھانیی كه‌مئه‌نداماندا، له‌ ھه‌ولێر، له‌ كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، كوردێك، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌مئه‌ندام له‌ مێژووی كوردستان و عێراق، بڕوانامه‌ی دكتۆرای  له‌ ئه‌ده‌بیاتی كوردی وه‌رگرت!..

- چووین، له‌گه‌ڵ ھاوكارانم (نامیق ھه‌ورامی) و (گۆران حوسێن) به‌شداربووین له‌ گوێگرتن له‌ گفتوگۆكه‌ و دواتریش زرێ و گوڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان - مان پێشكه‌یش كرد و له‌ وته‌یه‌كی كورتیشدا، له‌ ته‌ك قوتابیی توێژه‌ر ، به‌رێز (حه‌سه‌ن یوسف كه‌ریم)، وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێزیان، كه‌ به‌داخه‌وه‌ نابینایه‌، باسمان له‌ ھێزی بینین و چاره‌سه‌ریی ڕووناكیی زانست كرد و له‌و باوه‌ڕه‌یشداین، كه‌ به‌شێكی ھه‌ره‌ زۆری گرفت و كێشه‌كانی كوردستان و دونیایش پشتكردنه‌ له‌ ڕووناكی  زانست، كه‌ كاك (حه‌سه‌ن) به‌ نابینایی دۆزیه‌وه‌، كه‌چی به‌شێك له‌  سیاسییه‌كان به‌ دووچاوی ساغیشه‌وه‌ نایبینن و نایدۆزنه‌وه‌!..

- ھه‌ر بۆ زانیاری، ناونیشانی تێزی دكتۆراكه‌ بریتیه‌ له‌ : ( ڕۆڵی بگێڕه‌وه‌ له‌ ڕۆمانه‌كانی حیسام به‌رزنجی – دا).

ktv

ktv

سالار عوسمان

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.