سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه چه‌ند چه‌كدارێك له‌پارێزگای دیوانییه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر شوێنێكی دابه‌شكردنی مووچه‌و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌یان كوشتووه‌و پاسه‌وانێكیشی برینداربووه.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوزی رایگه‌یاندووه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنێكی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له گه‌ڕه‌كی عروبه له پارێزگای دیوانییه و له‌ئاكامدا خاوه‌نی شوێنه‌كه كوژراوه‌و یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی بریندار بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه چه‌كداره‌كان دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو پاره‌كانی ئه‌و شوێنه‌یان دزیوه، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و هێزه ئه‌منییه‌كانیش شوێنه‌كه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران گه‌مارۆداوه.
شایانی باسه مووچه‌ی هه‌ندێك له مووچه‌خۆران له رێگای( كی كارد) له پارێزگاكانی عێراق دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.