لویس سوارێزی ئۆرگوایی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه مه‌شقی به كۆمه‌ڵی تیپه‌كه‌ی
سوارێزی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو تووشی كۆرۆنا بوو و به‌و هۆیه‌وه كه‌ره‌نتین كرا‌و له چوار یاری ئه‌تله‌تیكۆ له خولی ئیسپانیا‌و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دابڕا
له دوایین پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ یاریزانه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه په‌تای كۆرۆنای تێپهڕاندووهو ده‌توانێت له‌مه‌ودوا به‌شداری له ڕاهێنان و یاریه‌كانی ڕۆخی بلانكۆس بكات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌شداری له یاری ئه‌م شه‌وی ئه‌تله‌تیكۆ له‌به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید له هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا بكات
هاوكات هه‌ردوو یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ، دیێگۆ كۆستاو خۆسێ ماریا خێمێنێز به‌هۆی پێكان به‌شداری له یاریه‌كه ناكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.