یانه‌ی مینیسۆتا یونایتد گه‌یشته یاری كۆتایی به‌شی ڕۆژئاوای خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له قۆناغی پێش كۆتاییدا، مینیسۆتا یونایتد سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سپۆرتینگ كانساس سیتی میوانداری برده‌وه
هه‌رسێ گۆڵه‌كه‌ی تیپی میوان له گێمی یه‌كه‌م تۆماركرا، له خوله‌كی بیستوحه‌وتدا، هێرشبه‌ری ترینیدادی كیڤن مۆلینۆ گۆڵێكی بۆ مینیسۆتا تۆماركرد، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و پێنج به‌ده‌ستهێنا، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، به‌رگریكاری مالی، باكای دیباسی سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵی سێیه‌می میوانه‌كانی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش مینیسۆتا یونایتد گه‌یشته یاری كۆتایی به‌شی ڕۆژئاوای خولی ئه‌مه‌ریكا كه تیایدا به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی سیاتل ساوندێرز ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.