پاتریك ڤیێرا ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نیسی فه‌ڕه‌نسی دوورخرایه‌وه
ئه‌ویش دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپی یانه‌كه كه به‌م دواییه دووچاری هات و پێنج یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند، دوایینیان دۆڕانی بوو له‌به‌رامبه‌ر بایه‌رلیڤه‌ركوزن له یۆرۆپالیگ، له خولی فه‌ڕه‌نساش له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه
ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی یانه‌ی نیس دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له، له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوورخستنه‌وه‌ی ڤیێرای له پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كه‌ی وه‌رگرت و وه‌رزی ڕابردوو پله‌ی پێنجه‌می خولی فه‌ڕه‌نسای له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به‌ده‌ستهێنا
هاوكات ئه‌دریان ئۆرسیای ڕۆمانی و یاریده‌ده‌ری ڤیێرا ده‌بێته ڕاهێنه‌ری نیس، جێگای باسه ڤیێرای ته‌مه‌ن چلوچوار ساڵ یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی ئارسناڵ و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا كه نازناوی مۆندیالی هه‌زارونۆسه‌دو نه‌وه‌دوهه‌شتی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه به‌ده‌ستهێناوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.