سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ناپۆلی ڕایگه‌یاند، ناوی یاریگای یانه‌ی ناپۆلی به‌فه‌رمی له یاریگای سان پاولۆوه گۆڕدراوه بۆ یاریگای دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا
ئه‌ویش وه‌ك ڕێزلێنان له گیانی ئه‌فسانه‌كه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین كه یازده ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی و به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد
شاره‌وانی ناپۆلی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ر پێشنیاز‌و ڕاسپارده‌ی لویجی دی ماجیستریس سه‌رۆكی شاره‌وانی ناپۆلی و به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌كه ناوی یاریگای یانه‌ی ناپۆلی گۆڕدرا بۆ یاریگای دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا
جێگای باسه مارادۆنا له لایه‌ن ڕێز‌و خۆشه‌ویستیه‌كی تایبه‌تی له لایه‌ن هانده‌رانی ناپۆلی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی حه‌وت وه‌رز له ڕیزی یانه‌كه یاری كردووه‌و له ڕیزه‌كانیدا
دوو نازناوی خولی ئیتاڵیا‌و نازناوێكی جامی ئیتاڵیا‌و نازناوێكی جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا‌و نازناوێكی جامی یه‌كێتی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێناوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.