وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه سێ تیرۆریستی داعش له پارێزگاكانی كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه پۆلیسی فیدرال، سێ تیرۆریستیان له كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داوكراوبوون.
به‌پێی راگهیهنراوهكه یه‌كێك له‌و سێ تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه و یه‌كێكی دیكه‌شیان برای سه‌ركرده‌یه‌كی داعشه به‌ناو كه‌رتی كه‌ركووك.
باس لهوهشكراوه كه ئه‌و سێ تیرۆریسته، دوویان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌وه‌ی دیكه‌یش له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای عێراق خاپووركردنی پێنج حه‌شارگه‌ی داعشی له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین راگه‌یاندووه.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، زنجیره‌یه‌ك ھێرشیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له چیای مه‌كحول باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه له ئاكامی ھێرشه‌كاندا، پێنج حه‌شارگه‌ی داعش له چیای مه‌كحول خاپووركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.