1- پێویسته جلوبه‌رگی زیاتر لهبهربكهیتو خۆت گه‌رم داپۆشیت به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئازاریان تیادایه، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌ت له‌گه‌ڵ بوو باشتره له‌وه‌رزی زستاندا كڵاو یان له‌چك به‌كار بێنیت، وه‌ئه‌و جومگانه‌ی ئازاریان تیادایه به باندج بیبه‌سته .
2- له‌كاتی سه‌رماو به‌فری زۆردا، كاتێكی زۆر له ده‌ره‌وه مه‌مێنه‌ره‌وه، هه‌وڵ بده له ڕۆژی ساردا زیاتر له‌ژووره‌وه كاته‌كانت به‌سه‌ر به‌ریت ئه‌گه‌ر گونجاو بوو .
3- به‌یانیان پێش هه‌ستان له‌خه‌و به ٢ كاژێر، ژووره‌كه‌ت زیاتر گه‌رمكه. هه‌روه‌ها پێش چوونه ناو ئۆتۆمبێله‌وه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت گه‌رمبكه به نیو كاژێر، بۆ ئه‌وه‌ی ئازار له سه‌ره‌تایی ڕۆژه‌كه‌وه ده‌ست پێنه‌كات.
4- هه‌وڵ بده هه‌میشه له‌جووڵه‌دا بیت، له‌ناو جێگاكه‌دا مه‌مێنه‌ره‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، بۆئه‌وه‌ی جومگه‌كانت ڕهقو سست نه‌بن . وه‌رزشیش به ڕێكی‌و ڕۆژانه كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر چه‌وركردنی جومگه‌كان به شله‌ی نێوان جومگه‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار .
5- ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه دژه هه‌وكردن‌و دژه ئازاریان تیادایه وه‌كو : زه‌نجه‌فیل، بیبه‌ری توونی سوور، زه‌رده‌چه‌وه، نه‌عنا، زه‌یتی زه‌یتون، برۆكۆلی، سیر، پیاز، شیلك، بێرییه‌كان (گۆڵدن بێری، بلو بێری، گێلاس، توتڕك )شیره‌مه‌نیه‌كان كه ڕێژه‌ی ڤیتامین دیو كالسێومیان زۆره، چه‌ره‌زات كه ڕێژه‌ی ئۆمێگا سێیان زۆره .
6- دووركه‌وه‌ره‌وه له‌خواردنی فاست فودو موعه‌له‌ب كه مادده‌ی حافزه‌ی تیادایه‌و نایترایتی تیادایه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر .
7- خۆت دووربگره لهووشكبوونهوه، ئه‌ویش به خواردنه‌وه‌ی بڕی ته‌واوی ئاو لهڕۆژهكهدا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێت له‌ڕۆژێكدا ١٢ په‌رداخ ئاو بخۆیت . وشكبوونه‌وه كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی ئازار .
8- دووركهوهره له‌خواردنه‌وه‌ی چا، یاخود قاوه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، له‌ڕۆژێكدا ته‌نیا ٣كوپ قاوه‌و ٥ پێاڵه چا ده‌توانیت بخۆیت له‌به‌ر ئه‌و كافایینهی كه‌له‌ناویدا هه‌یه‌و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئازار دروست ده‌كات، باشتره بیكه‌یت به‌و خواردنه‌وه گه‌رمانه‌ی دژه هه‌وكردنیان تیادایه وه‌كو چای سه‌وز، چای گوڵه به‌یبوون، چای دارچینی .
9- ده‌توانیت له‌كاتی بوونی ئازار ڤیتامین دیو كالسێۆم به شێوه‌ی حهبو سه‌پلیمێنت به‌كاربێنیت، چونكه له‌وه‌رزی زستاندا خۆر كه‌مه‌و ئاساییه مرۆڤ تووشی كه‌می ڤیتامین دی ببێت .
10- ئاگاداری كێشت به‌و مه‌هێڵه به هیچ شێوه‌یه‌ك كێشت زیاد بكات .
له‌كاتی دروستبوونی ئازار به‌هۆی سه‌رماوه چیبكه‌م باشه؟؟
1-پێویسته پێش هه‌موو شتێك خۆت گهرمبكهیتهوه، ده‌توانیت حه‌مامێكی گه‌رم بكه‌یت یاخود شاوه‌رێكی گه‌رم، یان ئه‌گه‌ر ساونا به‌رده‌ست بێت . ھه‌ر نه‌بوو ده‌توانیت پاكی گه‌رم یان جه‌وه‌نه‌ی گه‌رم به‌كاربێنیت .
2-ده‌توانیت مه‌ساج بكه‌یت بۆ شوێنی ئازاره‌كه، به شێوه‌یه‌كی بازنه‌ی .
3-ده‌توانیت ئه‌و كرێمانه به‌كاربێنیت كه گه‌رمكه‌ره‌وه‌ن، بۆ نموونه كرێمی بیبه‌ری توونی سوور، كه مادده‌ی كاپسهسینی تیادایه، یاخود زه‌یتی زه‌نجه‌فیل، جێلی گوڵه ئهرنێكا، ئه‌مانه ھه‌مووی ئازار كه‌مده‌كه‌نه‌وه .
4-ده‌توانیت ده‌رمانی ئازارشكێنو ماسولكه خاوكه‌ره‌وه به‌كاربێنیت .
5-له‌كاتی ئازاری زۆردا، كه به‌ئازار شكێن كۆنتڕۆڵ نابێت، ده‌توانیت ده‌رزی ئاژهنینو ئامێری شۆك وه‌یڤ یان تێنس به‌كاربهێنرێت بۆ خاوكردنه‌وه‌ی خاڵی ئازار له‌له‌شدا .
د. هه‌ڤین كه‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فهقهراتو نه‌خۆشی جومگه‌كان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.