لیوای 61ی سه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كه‌ركوك كشایه‌وه و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی راده‌ستی پۆلیسی خۆجێی شاره‌كه كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیوای 61ی سه‌ر به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق به ته‌واوه‌تی له شاری كه‌ركوك كشانه‌وه‌و چواربازگهی پارێزگای كه‌ركوكیان راده‌ستی پۆلیسی خۆجێی كه‌ركوك كرده‌وه كه بریتین له بازگه‌كانی( كه‌ركوك – هه‌ولێر، كه‌ركوك – به‌غدا،كه‌ركوك- سلێمانی – كه‌ركوك - له‌یلان).
كشانه‌وه‌ی لیوای 61 له‌كاتێكدایه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق راگه‌یاند : سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی رێككه‌وتنی شنگال، به‌ره‌و ناوچه‌كانی كه‌ركوك شۆر ده‌بێته‌وه.
شایانی باسه لیوای 61 ، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له پارێزگای كه‌ركوك جێگیركرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.