زانایان ئاشكرایان كردووه كه ده‌تواندرێت چای سه‌وز وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ به‌هێزكردنی قژو رێگا گرتن له هه‌ڵوه‌رینی به‌كار بهێندرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێس توێژه‌ران سه‌لماندوویانه كه ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ی له نێو چای سه‌وز دایه رێگری له كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر هۆرمونی تستوستیرۆن و هۆرمۆنی دیهدروتستوستیرۆن ده‌كه‌ن،چونكه ئه‌م دوو هۆرمۆنانه كارده‌كه‌نه سه‌ر هێواشبوونی گه‌شه‌ی قژو خێرا هه‌ڵوه‌رینی.
توێژه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك كردووه كه كێشه‌ی هه‌ڵوه‌رینی قژو رووتانه‌وه‌یان هه‌بووه و داوایان لێكردوون كه جیاكراوه‌ی چای سه‌وز له‌سه‌ر سه‌ریان دابنێن و ئه‌نجامه‌كه‌شی خێرا بووه له گه‌شه‌كردنی قژیان.
هه‌روه‌ها توێژه‌وه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌سه‌ر مشك كردووه‌و جیاكراوه‌ی چای سه‌وزیان پێداون و بینویانه كه دوای ساڵێك تووكی مشكه‌كان زۆر زیادی كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.