پۆلیسی نه‌ھێشتنی مادده ھۆشبه‌ره‌كان له‌كه‌ركووك رایگه‌یاند، باندێكی بازرگانیكردن به‌مادده ھۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون كه بڕی ١٤ میلۆن و ٦٠٠ ھه‌زار حه‌پی ترامادۆڵی قه‌ده‌غه‌كراویان پێ بووه.
له‌مباره‌یه‌وه غالب عه‌لی ساڵح، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی پۆلیسی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووك، رایگه‌یاندووه، مادده ھۆشبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و به‌ربڵاو له‌ناو كه‌ركووكدا بڵاوبۆته‌وه و گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه، ھه‌وڵه‌كانمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ین له‌فرۆشتنی حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو كه وه‌ك مادده ھۆشبه‌ره‌كان به‌كار ده‌ھێنرێن.
غالب عه‌لی باسی له‌وه‌شكرد كه له ١٠ گه‌ڕه‌كی ناو شاری كه‌ركووك بازرگانیكردن به‌مادده ھۆشبه‌ره‌كان له ئاستێكی مه‌ترسیدایه و گوتیشی: بۆیه ئه‌وان چاودێری وردی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كه‌ن و به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه خه‌ڵكی به‌ڕێگای جیاواز فێری به‌كارھێنانی مادده ھۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی پۆلیسی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا له چوارچێوه‌ی ھهوڵهكانیاندا بۆ ھوشیاركردنه‌وه‌ی ھاوڵاتییان له‌مه‌ترسیه‌كانی مادده ھۆشبه‌ره‌كان، رێنمایی ھۆشیاركردنه‌وه به‌سه‌ر ھاوڵاتییاندا له شه‌قام و بازاره‌كانی شاره‌كه‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ھاوڵاتییان له زیان و مه‌ترسیه‌كانی مادده ھۆشبه‌ره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
غالب عه‌لی راشیگه‌یاند، مادده‌ی كریستاڵ كه یه‌كێكه له‌مادده ھۆشبه‌ره مه‌ترسیداره‌كان، كه زۆرترین كڕین و فرۆشتنی له كه‌ركوك پێوه ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.