ماڵپه‌ڕی "Worldometers" كه تایبه‌ته به خستنه‌ڕووی ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا له جیهاندا، له نوێترین ئاماردا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشتوه‌ته ٦٦ ملیۆن و ٢٣١ هه‌زار و ٤٧٢ كه‌س.
زۆرترین حاڵه‌تی توشبوون له ئه‌مریكا تۆمار كراوه كه ١٤ ملیۆن و ٧٧٢ هه‌زار و ٥٣٥ حاڵه‌ت بووه و دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌كه له هیندستان به نۆ ملیۆن و ٦٠٨ هه‌زار و ٤١٨ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل به شه‌ش ملیۆن و ٥٣٤ هه‌زار و ٩٥١ حاله‌ت، رووسیا به دوو ملیۆن و ٤٠٢ هه‌زار و ٩٤٩ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا به دوو ملیۆن و ٢٦٨ هه‌زار و ٥٥٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا به یه‌ك ملیۆن و ٦٩٩ هه‌زار و ١٤٥ حاڵه‌ت، به‌ڕیتانیا به یه‌ك ملیۆن و ٦٩٠ هه‌زار و ٤٣٢ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا به یه‌ك ملیۆن و ٦٨٨ هه‌زار و ٩٣٩ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین به یه‌ك ملیۆن و ٤٥٤ هه‌زار و ٦٣١ حاڵه‌ت، كۆڵۆمبیا به یه‌ك ملیۆن و ٣٥٢ هه‌زار و ٦٠٧ حاڵه‌ت و مه‌كسیك به یه‌ك ملیۆن و ١٥٦ هه‌زار و ٧٧٠ حاڵه‌ت دێن.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌ك ملیۆن و ٥٢٤ هه‌زار و ٤٧٣ كه‌س له جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٤٥ ملیۆن و ٨١٢ هه‌زار و ٩٧٢ توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
شیانی باسه ئه‌مڕۆ له رووسیا وه‌كو یه‌كه‌مین وڵات هه‌ڵمه‌تی كوتان له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستی پێكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.