له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤاكسینه‌كانی دژی كۆرۆنا،كۆمپانیای سینۆفاك-ی چینی هه‌وڵده‌دات ڤاكسینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی چه‌ند وڵاتێك بكات.
سه‌ره‌ڕای رانه‌گه‌یاندنی رێژه‌ی سه‌لامه‌تی و كاریگه‌رییه‌كانی ڤاكسینی سینۆفاك-ی چینی، كه‌چی وڵاتانی وه‌ك به‌رازیل و ئه‌نده‌نووسیا و توركیا ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڤاكسینه‌كه‌یان ده‌ست بكه‌وێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست زانایان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ی ده‌بێ به ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سینۆفاك بكرێت،چونكه پێشتر كۆمپانیاكه له قه‌یرانه‌كانی ته‌ندروستی وه‌ك سارس و ئهنفهوهنزای به‌راز ،دۆسییه‌یه‌كی پاكی نییه‌و به گه‌نده‌ڵی تێوه گلاوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.