سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە 2020/12/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک سازش لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێمە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە تا ئێستا نەنێردراوە، ئەمە جیا لە مانگەکانی پێنج و شەش وحەفتی ئەمساڵ کە ماف و شایستەیەکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و حکومەتی فیدراڵی تا ئێستا نەیناردووە.
سەبارەی بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 ، لەیەکگەیشتنی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئاراوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە چوارچێوەی ئەو پرنسیپانەی کە لەسەری ڕێککەوتووین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.