لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەکۆنفرانسی مەنامە، فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: عێراق رووبەڕووی چەندین گرفتی نێودەوڵەتی بووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق رونیشیکردەوە، عێراق رووبەڕووی مەترسییەکانی کۆرۆنا، تیرۆر و قەیرانی داریی بووەتەوە.
راشیگەیاند: ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکان بەهۆی شەڕی تیرۆر دەستیپێکردۆتەوە و لەهەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق، گەڕانەوەی ئاوارەکان لەچەند ناوچەیەک دەستیپێکردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆرۆنا گوشارێکی زۆری بۆ عێراق دروستکردووە و ژمارەی تووشبووان لەزیادبوون دایە.
لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆرەوە رایگەیاند: عێراق هێشتا لەمەترسی تیرۆر و دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەکی دەربازی نەبووە، رێگەش نادەن وڵاتەکەیان ببێتە گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ململانێکان.
ئا: كامهران عومهر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.