وتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگه‌یاند: كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا كاریگەری ئەوتۆی نابێت لەسەر ئەركەكانی هاوپەیمانێتییەكە لە عیراقدا.
عەقید واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سێ هه‌زار سه‌رباز بۆ دوو هه‌زارو پێنج سه‌د سه‌رباز كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئه‌ركی داهاتووی هاوپه‌یمانێتییه‌كه نابێت.
عەقید واین مارۆتۆ گوتیشی: لە رێگەی زانیاریی هەواڵگری و پاڵپشتی لۆجیستی و دابینكردنی پاڵپشتی ئاسمانی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی، لە كارەكانی بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی داتاكانیان، هاوپەیمانێتییەكە راهێنانی بە زیاتر لە دوو سه‌د و چل هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی عیراق كردووە، كە بە زۆرباش وەسفی دەكەن و پێیانوایە دەتوانن كارەكانیان وەك پێویست ئەنجامبدەن.
وتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی جەخت لەوەش دەكاتەوە، كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق كاریگەری زۆر كەمی لەسەر ئەركەكانی هاوپەیمانێتییەكە دەبێت.
ئا: كامه‌ران عومه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.