دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی هات و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای پاره‌داركردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا.
ئه‌مڕۆ شەممە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕەشنوسی یاسای پەنابەرانی ڕەتکردەوە و بڕیاریدا بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت، به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه و پێداچونه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، په‌رله‌مان له‌رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه، پرۆژه‌یاسای په‌نابه‌رانی ره‌تكرده‌وه و بڕیاریدا بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی چوارده‌ی پرۆژه یاساكه، پێگه‌ی وەزیر مافی پەنابەرێتی له کۆماری عێراق پێده‌درێت، پاش مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له ده ساڵ، هاوكات مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی و ناسنامه‌ی پێده‌درێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئامانج له یاسای پەنابەران دیاریكردنی میکانیزمێکه بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم داواکاریانەدا كه پێشكه‌ش ده‌كرێن به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یاسایه توڕەبونی ژمارەیەک لەو پەرلەمانتارانەی بەدوای خۆیدا هێنا و رایانگه‌یاند، به‌شێك له بڕگه‌كان بۆمبی چێندراون و ڕێگە به بیانییه‌كان ده‌درێت دوای مانەوەیان لەعێراق بۆ ماوەی ده ساڵ، مافی هاووڵاتی بوون وه‌ربگرن.
ئا: كامه‌ران عومه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.