د. ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هـەرێم و بـەغـدا و بودجـەی 2021 و گفتوگۆكانی شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا رایگه‌یاند:
ئه‌و هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ر بوو به‌وه‌ی شاندی هه‌رێم تواندرا بگه‌نه ئاستێكی باش له رێككه‌وتن بۆ پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2021
سێشه‌ممه‌ی داهاتوو رێككه‌وتنی ئه‌مرۆ ده‌كه‌وێته تاوتۆێكردن له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و دواتر ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، روونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن یان تێگه‌یشتنی دوو لا بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕگه‌یه مافی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت.
ئاماژه‌شیدا كه زۆر له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی شه‌قام، فشار بخاته سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن چونكه ئه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتێك یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه به‌ڵكو بۆ ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی کوردستانه.
راشیگه‌یاند كه ئه‌و مافه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه بریتیه له 320 ملیار دۆلار، زۆر ره‌وایه به‌ڵام نه كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی‌ش ئه‌و جورئه‌ته‌یان نیه ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه بكه‌ن له ترسی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی شیعه، كه فشاری زۆر ده‌كه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراق.
روونیشیكرده‌وه له عێراق لایه‌نه سیاسییه‌كان حوكمڕانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن نه‌ك حكومه‌ت، بۆیه ئه‌و ڕیكه‌وتنه پێویستی به‌وه‌یه پارته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی جیدی بده‌ن و شاندێك پێك بهێنن و داوا له لایه‌نه‌كانی عێراق بكه‌ن كه ئه‌و رێككه‌وتنه، رێككه‌وتنێكه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق پشتیوانی لێ بكه‌ن و به‌ربه‌ستی نه‌خه‌نه پێش.
سه‌باره‌ت به بڕی ئه‌و 320 ملیار دۆلاره‌ی مانگی 10 گوتی : گره‌نتییه و ده‌نێردرێت.
دارشتنه‌وه‌ی هەواڵ: سـوهـێل تاهـیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.