ئەیاد حاجی نامق ئەمینداری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هـەرێم و بـەغـدا و بودجـەی 2021 و گفتوگۆكانی شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا رایگه‌یاند:
لێكتێگه‌یشتن یان رێككه‌وتن ئه‌و دووچه‌مكه، ئێستای هه‌رێم و به‌غدا، ئێستا هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق به داخه‌وه كه ئه‌و دوو چه‌مكه تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی رێككه‌وتن له نێوان دوو ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام تێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه‌كانی نێو وڵاتێك ده‌بێت ئه‌وان به‌و شێوه‌یه سه‌یری بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌سته له به‌غدا له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كان دروست بووه، كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره.
سه‌باره‌ت به رۆڵی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له پرۆسه‌ی سیاسی و بوونیان هه‌یه له به‌غدا، نوێنه‌ریان هه‌یه وه‌ك په‌رله‌مانتار، ناكرێت ئێش و ئازاری خه‌ڵك به سیاسی بكه‌ن ئه‌وه مه‌ترسیداره ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی كورسی ده‌كه‌ن رۆژێك دووچاری لێپرسینه‌وه ده‌بن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌خۆش نابێت چاوه‌ڕوانی هه‌ر ئه‌گه‌رێك بێت له به‌غدا به‌ڵكو پێویسته چاكسازی بنه‌ره‌تی بكات و خۆی بتوانێت له‌و كاتانه‌ی كه عێراق فشار ده‌كات به‌دیلی هه‌بێت و ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ستی دا هه‌یه به سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شی بكات.
روونیشیكرده‌وه كه به‌هۆی نه‌بوونی دادگای ئیتیحادی و ته‌واو نه‌بوونی ئه‌ندامه‌كان، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها لای ئه‌ندامانی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا پێویسته رێككه‌وتنی سیاسی بوونی هه‌بێت.
رێككه‌وتنی سیاسی پێویستی به 2 ژووری عه‌مه‌لیات ده‌بێت یه‌كێكیان له هه‌ولێر یه‌كێكیان له به‌غدا ئه‌وه‌ش پێویسته هه‌میشه هه‌بوونی هه‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه به‌شدار ده‌بن له‌و رێككه‌وتننانه، پێویسته له هێلی یه‌كه‌می پارته‌كان بن و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانیان هه‌بێت و كه‌سانی شاره‌زا بن.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سـوهێل تاهـیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.