وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سۆماڵ ده‌كشێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له سۆماڵی ده‌كشێنێته‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پنتاگۆن رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی داوه به‌وه‌ی تاكوو ده‌ستپێكی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سۆمالی بكشێنێته‌وه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای كشانه‌وه‌یان له سۆماڵی دووباره له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا وڵاتانی دراوسێی سۆماڵی جێگیر ده‌كرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وش كردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فریقا سه‌ربه‌ستن له‌وه‌ی به هاوبه‌شی سوپای سۆمالی دژی گروپه تیرۆستی وتووندئاژۆكان ئۆپه‌راسیۆنی هاوه‌به‌ش ئه‌نجام بده‌ن.
واشنتۆن نزیكه‌ی حه‌وتسه‌د سه‌ربازی له وڵاتی سۆمالی هه‌یه كه ئه‌ركیان بریتیته له راهێنان و مه‌شقپێكردنی سه‌ربازیی به سوپای ئه‌و وڵاته و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی دژی گروپه تیرۆرستیه‌كان و گروپی ئه‌لشه‌باب كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته ناو لیستی تیرۆره‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.