سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه .
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له هۆشیار زێباری و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێكهاتوون، سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و له‌وێ به جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه .
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، له میانی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و ره‌وشی كوردستان و عێراق و په‌یوه‌ندی و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.