گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی پێی وایه كه ساڵی 2020 خراپترین ساڵ بووه كه مرۆڤ تیایدا ژیاوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كان،سه‌باره‌ت به زۆرینه‌ی ئه‌مریكییه‌كان و ته‌واوی دانیشتووانانی جیهان، ئه‌مساڵ خراپترین ساڵ بووه.
هه‌ر له گۆڤاره‌كه‌دا هاتووه كه گه‌شبینییه‌ك هه‌یه ، ساڵی داهاتوو باشتر بێت.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ژیان هه‌موو كاتێك هه‌ڵاتنی خۆرێكی گه‌ش نییه،به‌ڵكو پۆیسته هه‌ندێك كاتیش به‌نێو تاریكی‌دا بڕۆین.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاره‌كه‌دا، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان گوتیان: مانه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له‌ماڵه‌وه ناگاته ئه‌و جه‌نگه وێرانكارییانه‌ی كه پێشتر روویان داوه به ملیۆنان مرۆڤ بوونه قوربانی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.