حكومه‌تی بریتانیا رایگه‌یاندووه كهئامادهكاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كه‌مین وڵات بۆ پێشنیاركردنی ڤاكسینی كۆمپانیاكانی فایزه‌رو بیونتیك له‌م هه‌فته‌یه‌دا و ئه‌مه‌ش واده‌كات سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌رده‌ست بێت.
وابڕیاره رۆژی سێشه‌ممه ژه‌می یه‌كه‌می پێكوته‌كه بدرێت به ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 80 ساڵیدایه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌بواره‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و فه‌رمنبه‌رانی خانه‌ی به‌ساڵاچووان كارده‌كه‌ن.
شایانی باسه هه‌فته‌ی رابردوو بریتانیا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینی هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌رو بیونیتك ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بریتانیا داوای 40 ملیۆن ژه‌مه پێكوته‌كه‌ی كردووه بۆ 20 ملیۆن كه‌س،پێشبینيش ده‌كرێت له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا 800 هه‌زار ژه‌مه پێكوته ئاماده بكرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.