توشبوویەکی نهخۆشی کۆڕۆنا لەگهرمیان دوای 115 رۆژ ململانێ لەگەڵ پەتاکەدا گیانی لەدەستدا
نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان لە راگەیەنراوێکد بڵاوی كردهوه دڵی هەمووانت بەم نیوەشەوە ڕاچەڵەکانت و خەم و پەژارە گەرمیانی داپۆشی، زۆر هەوڵت داو لەگەڵ مەرگ تێکۆشای بەڵام قەدەری ژیانت تائێرە بوو، ئەمشەو قەڵا یەکێک لە ناخۆشترین شەوەکانی بەڕێ کرد.
نهخۆشخانهكه راشیدهگهێنێـت كه دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 115 ڕۆژ ( غادە )ـی هاوڕێی سەرجەم کارمەندان لە هەموو بەشەکان دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ ئەبەد جێیهێشتین چیرۆکی غادە وانیەک بوو پڕاو پڕ لە بەهێزی خۆڕاگری و وەکو وانەیەک هەمیشە دەیڵێنەوە، ڕۆحت شاد میوانە خۆشەویستەکە ڕۆحت شاد ژنە خۆڕاگرەکە.
پێشتر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵا رایگەیاندبوو، پێنچ جار گورچیلەکانی غادە شوشتراوەتەوە و زیاتر لە 60٪ی سییەکانی غادە لەکارکەوتووە و غادە پێویستی بە چاندنی سییەکانی هەیە و نەشتەرگەریی غادە لە هەرێمی کوردستان ناکرێت و 400 هەزار دۆلار پێویستە بۆ نەشتەرگەریی غادە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.