وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت لەسەر رێنماییەکانی دەستەی دەستپاکی بڕیاردراوە بە راگرتنی مووچەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی یاسا خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە، چونکە خەرجکردنی پارە بێ پاڵپشتی یاسایی بەهەدەردانی دارایی گشتییە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەدواین نوسراویدا کە بەژمارە 4915 لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە هاتوە، بەگوێرەی نوسراوێکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە راگرتنی موچەی ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی یاسا خزمەتیان بۆ درێژکراوەتەوە.
ڕاشیدهگهیهنن كه هۆکاری دەرچوونی بڕیارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بڕیاری خەرجکردنی پارە بێ پاڵپشتی یاسایی بەهەدەردانی دارایی گشتییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.