قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە بەکارهێنانی نێرگەلە هۆشداری دەدرێت کە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی لێدەکرێت .
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگهیاند ئاگاداری سەرجەم کافتریا و کۆفی شۆپەکانی دهكهنهوه، لەدوای کێشانی نێرگەلە پێوستە ئاوی ئەو دەفرە بگۆڕن (قاعیدەی) نێرگەلەکەی لەسەر جێگیر دەکرێت، چونکە بەهۆیەوە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس و میکرۆبی لێدەکرێت.
دەشڵێت " لەڕێی فوکردن بە قامچیەکە و هەڵمژینی دوکەڵی نێرگەلەکەوە، ڤایرۆس و میکرۆب دەگوازرێتەوە، ئەو دەفرە و ئاوەکەی ناوی و دەبێت بەناوەندێک بۆ بەزیندو هێشتنەوە و گەشەکردنیان و خۆ گواستنەوە بۆناو لەشی کەسێکی دیکە".
لەشکر حەمید ئاماژهی بهوهشكرد، یەکێک لە مەرجەکانی کردنەوەی شوێنەکانی نێرگەلە کێشان، بەکارهێنانی قامچی (سۆندە)ی سەفەرییە، کە تەنها یەکجار و بۆ یەک کەسی نێرگەلەکێش بەکاربهێنرێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی رونیکردەوە، پێشتر و لەرێی هۆکارەکانی راگەیاندن و سەردانی لیژنە هاوبەشەکانەوە سەرجەم گازینۆ، کافتریا و کۆپی شۆپی نێرگەلە کێشان و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان ئاگادارکراونەتەوە رێگری لە هاتوچۆکردنی مناڵی خوار تەمەن ١٩ ساڵ و نەوجەوان بکەن و نێرگەلە و خواردنەوەی کحولیان پێشکەش نەکرێت، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.
قائیمقامی سلێمانی هۆشداری دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.