شهوی رابردوو بەهۆی روداوێكی ئاگركهوتنهوه پێنج هاوڵاتی برینداربوون كه برینی دوان له بریندارهكان سهخته.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردهوه كه درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە ڕوویدا لە ڕێگای گوێڕ لە گوندی قادریە لە پاڵاوگەیەكی نەوت لە ئەنجامی ئاگرەكە پێنج كەس سووتاون، برینی یەكێكیان 64% و یەكێكی دیكە 56% و ئەوانیش دیكەش 24% و 10% و 8%ە.
ڕاشیدهگهیهنن كه ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانیان لە بنكەی كۆگاكان كۆنتڕۆڵ كراوە و هۆكاری ئاگرەكەش لەئەنجامی بەتاڵكردنی سووتەمەنی بووە لە تانكەرەوە بۆ خەزان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.