مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی دایكی پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌ره‌خۆشی له‌پارێزگار و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات
ده‌قی پرسهنامهكه:
بەڕێز نجم الجبوری پارێزگاری نەینەوا
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.