ره‌فعه‌ت شه‌مۆ، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ئیداری رایگه‌یاند: دوای ده‌ركردنی هێزه نا یاساییه‌كان له شنگال ،راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كرێت به قوناغی دووه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا .
ره‌فعه‌ت شه‌مۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، دوای جێگربوونی هێزی پۆلیسی فیدراڵی، ده‌ست ده‌كه‌ین به پێك هێنانی ئیداره‌ی نوێی شنگال و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا، كه پێك دێن له قایمقام و به‌رێوبه‌ری شارۆچكه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی تر.
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ئیداری گوتیشی: دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به پێی ئه‌و خاڵانه ده‌بێت كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وتوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.