به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی ڕاگه‌یاند
كه‌شناسی هه‌رێم رایدهگهێنێت ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت.
راشیگه‌یاندووه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 19، سلێمانی 14، دهۆك 18، كه‌ركوك 20 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 7ی 12ی 2020، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بن: له هه‌ولێر 20 پله، سلێمانی 15، دهۆك 18، كه‌ركوك 21 پله ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.