لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی تۆڕی زیرەکى كاره‌بای سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت سبەی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده لە گەڕەکی قڕگە لە شاری سلێمانی نابێت، بەهۆی ئەوەی پڕۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک لەو گەڕەکە دەستپێدەکات.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکى كاره‌بای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی قڕگە ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت ئەو ماڵانەی دەکەونە سەر فیدەری (190)، سبەینێ دووشەممە پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
ڕاشیدهگهیهنن كه سبەی له كاتژمێر 8:00ی به‌یانی بۆ 3:00ى نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکى كاره‌بای سلێمانی باسی لەوەش ده‌كات کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.