به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ باندێكی گه‌وره‌ی مافیا له به‌سره ده‌ستگیر كران .
له‌مباره‌یه‌وه عه‌باس ناجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی به‌سڕه هه‌واڵه‌كه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه‌و له لێدوانیكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تی ڤی ، گوتی: ئه‌م بانده مافیایه پێشر سه‌رانه‌یان له هاوڵاتی سڤیل وه‌رده‌گرت و هه‌روه‌ها مادده‌ی هۆشبه‌ریشیان ده‌فرۆشت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی به‌سره گوتیشی: له‌كاتی ده‌ستگیر كردنی بانده‌كه، نزیكه‌ی سێ كیلۆ گرام كریستاڵ و چه‌ك و مادده‌ی جیا جیایان پێ بووه.
عه‌باس ناجی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه حاڵی حازر ته‌واوی گرووپه‌كه گیراون و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
فه‌رمان عه‌لی - كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.