فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، كه رێگا به بوونی هیچ گرووپێكی چه‌كداری له شاری شنگال ناده‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیوا روكن جه‌بار تائی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه، به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا، له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا سوپا، پۆلیس و ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی ئه‌ركی پاراستنی شنگال له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
تائی هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، رێگا به بوونی هیچ گرووپێكی چه‌كداری له شنگال ناده‌ن و یه‌كه‌كانی سوپا و هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان به‌سه‌ر شنگال دابه‌شكراون و هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ده‌ن.
به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، نابێ هیچ گرووپێكی چه‌كداری وه‌ك میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان ،په‌كه‌كه، له شنگال بمێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.