پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە سلێمانی کۆبوونەوە و ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ده‌باشان له‌شاری سلێمانى شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونه‌وه ، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه:
پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 6 ى 12 ى 2020 ، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ده‌باشان ئه‌نجامدرا ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا ، كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌گرنگ و پێویستی قۆناغه‌كه زانرا له‌پێناو یه‌ك هه‌ڵوێستی و داكۆكیردن له‌مافه كانی گه‌لی كوردستان له‌عێراقی فیدڕاڵ به‌تایبه‌تى مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها پشتیگیری كردنى هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست به‌دانوستان سه‌باره‌ت به‌یاسای كورتهێنانی بودجه و وه‌رگرتنی قه‌رز بۆ دابینكردنى مووچه‌ى هاوڵاتیانی كوردستان كهلهبارودۆخێكی سه‌ختی ژیاندان ، هه‌روه‌ها خۆ ئاماده‌كردن بۆ پرسی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021.
له‌بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌ردوولا كۆكبووین له‌سه‌ر زه‌مینه سازی بۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵی كه‌وا بڕیاڕه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت كۆبوونه‌وه تاوتوێی بواره‌كانی ئیداری ، ماڵی و په‌یوه‌ندییه‌كانی كرد و گفتوگۆی پێویست ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌مه‌ش زه‌مینه سازی بكرێت بۆ كۆبوونه‌وه و دروست كردنی یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ....
پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.