به گوێره‌ی دوایین ئاماری ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق، ژماره‌ی خانه‌نشینان له‌م مانگه‌دا گه‌یشتۆته دوو ملیۆن و 486 هه‌زار كه‌س.
ئه‌یاد مه‌حمود هادی،به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌وڵیی عێراق ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند:دۆسییه‌ی خانه‌نشینی دۆسییه‌یه‌كی قه‌به‌و جووڵه‌داره،چونكه مانگانه ژماره‌كه كه‌م و زیاد ده‌كات، هه‌ندێك خانه‌نشین كۆچی دوایی ده‌كه‌ن و هه‌ندێك مووچه‌خۆری دیكه‌ش خانه‌نیشین ده‌بن.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق گوتی: به گوێره‌ی دوایین ئامار ژماره‌ی خانه‌نشینان له‌م مانگه‌دا گه‌یشتۆته دوو ملیۆن و 486 هه‌زار كه‌س.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.