ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه كه به ئاماده‌بوونی ئێحسان عه‌بدولجه‌بار ،وه‌زیری نه‌وت و ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا بیانییه‌كان، كاره‌كانی كۆنگره‌ی نه‌وت و غاز له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستی پێكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دراوه كه له میانی كاره‌كانی كۆنگره‌ی نه‌وت و غاز له به‌غدا كه ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، سه‌باره‌ت به وه‌به‌رھێنان له نه‌وت و غاز، ھه‌روه‌ھا وزه‌ی نوێ له عێراق، گفتوگۆ ده‌كرێت.
له میانی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی نه‌وت و غاز له به‌غدا، ئێحسان عه‌بدولجه‌بار ، وه‌زیری نه‌وت، ئاماژه‌ی به باشبوونی بازاڕه‌كانی نه‌وت كرد و رایگه‌یاند كه له‌ئێستادا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت، گه‌یشتووه‌ته ٤٩ دۆلار كه ئه‌مه‌یش ئاماژه‌یه‌كی باشه له بازاڕه‌كانی نه‌وتدا.
گوتیشی: سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق به ئاراسته‌ی پاڵپشتیكردن له وه‌به‌رھێنانی كه‌رتی غاز ھه‌نگاو ده‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.