وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه هیوای خواستووه كه بابه‌تی بودجه له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه.
حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه كه هیوادارن دۆسییه‌ی بوددجه‌ی 2021 له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه رۆژی سێشه‌ممه به‌رێوه ده‌چێت یه‌كلایی بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق راشیگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا بوددجه په‌سند بكرێت، ئه‌وا ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت دامه‌زراندن ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شایسته‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.